به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کەناڵی فەرمی ئەڵمانیا ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.بەگوێرەی زانیارییەکان، تائێستا ئەوەی یەکلایی بووەتەوە ئەم بەربژێرە کوردانە توانیویانە دەنگی پێویست بەدەستبهێنن:
- قاسم تاهیر ساڵح، لەسەر لیستی پارتی سەوز، بەربژێری پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا.
- جانان بایرام، لەسەر لیستی پارتی سەوز، بەربژێری پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا.
- ژیان عومەر، پەرلەمانتاری پەرلەمانی هەرێمی بەرلین.
بەگوێرەی ئەنجامەکان، کاندیدە هەڵبژێردراوەکان پێدەچێت حکومەتێکی هاوپەیمانی پێکبهێنن، بەڵام ڕێکەوتن لەسەر ئەو هاوپەیمانێتیە نوێیە لەوانەیە چەند مانگێک بخایەنێت.
دوێنێ یەکشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەبەشداری (٤٧) پارتی سیاسی بەڕێوەچوو، زیاتر لە (٦٠) ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.
342/